دۆناڵد ترەمپ زەنگی مەترسیەکی گەورە لێدەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 مارس 2020

دۆناڵد ترەمپ زەنگی مەترسیەکی گەورە لێدەدات


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا زیاتر لە ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات، لە ٢ هەفتەی دیکەدا رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دەگاتە لووتکە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رووبەڕووی نەخۆشییەکی جیهانگرەوە بووینتەوە کە لەپێشتردا شتی وانەبووە، ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایە بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەیەوە زۆر بەهێزە.

دۆناڵدترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چەند تاقیکردنەوەیەک لەسەر پێکوتەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ٥٠ هەزار ئامێری دەرخەری نەخۆشیی کۆرۆنا دابیندەکرێن و خێرایی گرتنەبەری رێکارەکان پشکیان لە سنووردارکردنی ڤایرۆسەکەدا دەبێت.

ترەمپ ئەوەی خستەروو، ئەگەر پەلە نەکەین زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢ هەزار کەس لە ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و رێژەی تووشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە١٢٠ هەزار کەس.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق