شوان ئەمین - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
لەبارەی هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی سوپای سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ئیدلب، سەرۆکانی تورکیا و رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
کۆشکی کرێملن راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییەکەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە :" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکانی رووسیا و تورکیا باسیان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوانیان لەبارەی سووریا کردووە، بەتایبەتیش ئەو رێککەوتنانەی پەیوەندیان بە دۆخی ئیدلبەوە هەیە ".
هەروەها " پووتین "و " ئەردۆغان " باسیان لە هێرشەکەی حکومەتی سووریا بۆ سەر سوپای تورکیا کردووە و " پووتین "رایگەیاندووە، دەکرێت هەمیشە رێگری لە روودانی ئەم جۆرە هێرشانە بکرێت.
شەوی٢٧-٢-٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئیدلب، لانیکەم٣٣ سەربازی تورکیا کوژران. رووسیا دەڵێ، تورکیا ئاگاداری نەکردوونەتەوە لە بوونی سەربازەکانی لە ئیدلب، تورکیا رەتیدەکاتەوە و دەڵێ : "وێڕای بوونی ههماههنگی پێشوەختە لهگهڵ بهرپرسانی رووسیا لهو شوێنانهی یهكهكانی ئێمهی لێن، كهچی ئهم هێرشه ئهنجامدراوه".
هاوکات تورکیا دەستیکردووە بە ئاسانکاریکردن بۆ کۆچبەران لە رۆشتنیان بەرەو ئەوروپا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق