شاندی دانوستانكاری ھەرێم ڕاگە‌یە‌نراوێك بڵاو دەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 8 مايو 2020

شاندی دانوستانكاری ھەرێم ڕاگە‌یە‌نراوێك بڵاو دەکاتەوە


ئەمـــیر عبدالواحید - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، لە کۆبوونەوەکاندا پێداگرییان لە‌سە‌ر شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تایبە‌ت پرسی مووچە‌ کردەوە، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و کۆبوونەوەکانیش بەردەوام دەبن. 

دەقی راگەیێندراوەکە: 

راگە‌یە‌نراوێك لە‌ شاندی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌

لە‌ ماوە‌ی دووھە‌فتە‌ی رابردوودا، شاندی دانوستانكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، چە‌ندین كۆبوونە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌ن و حیزبە‌ سیاسییە‌كان، و ژمارە‌یە‌ك لە‌ ‌پە‌رلە‌‌مانتاران، لە‌بە‌غدا ئە‌نجامدا، بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆ كردن و چارە‌سە‌ركردنی پرسی  شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان.

بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش ‌دوو لیژنە‌ی دارایی و نە‌وتیی لە‌نێوان ھە‌ردوولا ( حكومە‌تی فیدراڵ وحكومە‌تی ھە‌رێم) پێكھێنران كە‌ وە‌ك تیمێكی ھاوبە‌ش كاریان لە‌سە‌ر دیاریكردنی گرفتە‌كان و داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو و یاسایی بۆ چارە‌سە‌ر كردنیان، كاریان دە‌كرد.

كۆبوونە‌وە‌كان ئە‌رێنی بوون و خاڵە‌كانی ناكۆكی نێوان ھە‌رێم و عێراق دیاری كران و تیمە‌ ھاوبە‌شە‌كان چە‌ندین پێشنییاریان ئامادەو گە‌ڵاڵە‌ كرد بۆ ئە‌وە‌ی ببنە‌ بنە‌مای كاركردنی پێكە‌وە‌یی تا گە‌یشتن بە‌رێككە‌وتنی تە‌واوە‌تی لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی نوێی عێراق.

حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، پابە‌ندی خۆی نیشاندا لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و ئیلتزاماتی نە‌وتی ھە‌رێم بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن. 

ھە‌روە‌ھا شاندی دانوستانكار پێداگری لە‌سە‌ر شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان كردووە‌ و بە‌تایبە‌ت پرسی مووچە‌.

دە‌رئە‌نجامی كۆبوونە‌وە‌كان، لە‌سە‌ر پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم و پرسی نە‌وت، ئاڕاستە‌ی حكومە‌تی نوێی عێراقیش كراون و گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌داھاتوودا تا گە‌یشتن بە‌ چارە‌سە‌ری گونجاو.

ئاشكرایە‌، ئە‌و بودجە‌یە‌ی كە‌ لە‌ حكومە‌تی فیدراڵە‌وە‌ دە‌ھاتە‌ ھە‌رێم لە‌ ساڵی ٢٠١٩ ولە‌  سێ مانگی یە‌كە‌می ٢٠٢٠، نیوە‌ی ئە‌و بودجە‌یە‌ دە‌كات كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌یدات بە‌موچە‌خۆرانی ھە‌رێم. بۆیە‌ پیداگری كرا لە‌سە‌ر خەرجکردنی تە‌واوی شایستە‌ داراییە‌كان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق