بـارزان خـالـد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی تیرۆرکردنی هیاشم هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی دەکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "به تووندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منیی عێراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌که‌م که دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له به‌غدا تیرۆر کرا".
بارزانی وتیشی: "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌که‌ی ده‌که‌م و هاوخه‌میانم. لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان ده‌بێ تیرۆرستان بدۆزنه‌وه و بیاندەنە دادگا".
ئێوارەی رۆژی دووشەممە هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و ئەمنی عێراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا، هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق