ڕەوشی کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 8 يوليو 2020

ڕەوشی کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان



ھۆزان احمد-کەش و ھەوا-نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزە زانی ھەرێمی کوردستان، بپێشبینیەکانی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند، بە پێی پێشبینیەکان پلەکانی گەرما بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٥پلەیە و نزمترین پلە ٣٠ پلە دەبێت،لە سلێمانی ٤٣بە ٣١، دھۆک ٤٢پلە بە ٣٠ پلە دەبێت، و کەرکوک٤٧پلە بە ٣٤پلە دەبێت.

سبەی لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما٤٥ پلەو نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، سلێمانی ٤٣ بە ٣١پلە دەبێت، دھۆک ٤١پلە بە ٢٩، و کەرکوک ٤٧بە٣٤پلە دەبێت .

کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی گەرما ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تاکو ڕۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق