كەی بێهێزی ‌و تەمبەڵی نیشانەیە بۆ نەخۆشییەكی ترسناك؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 28 أغسطس 2020

كەی بێهێزی ‌و تەمبەڵی نیشانەیە بۆ نەخۆشییەكی ترسناك؟


ھۆزان احمد-تەندروستی-نوێ ژین

پزیشکی دەروونی رووسی باڤڵ کۆچالۆڤ دەڵێت: لە ھەندێک حاڵەتدا تەمبەڵی و ھەستکردن بە بێھێزی  خەسڵەتێکی سروشتی نیە لە مرۆڤدا.

ئاماژە دادات بەوەی، کە نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشیەکی ترسناک، زۆرێک لە خەڵکی لەسەر ھەستکردن بە تەمبەڵی ڕاھاتوون و تەنانەت ھەندێک جار بزووێنەری پێشکەوتنە و ھانی خەڵکی دەدات گەلێک داھێنانی ئەوتۆ بکەن،کە ژیانی مرۆڤایەتی ئاسانتر کردووە و چەندجۆرێکی تری تەمبەڵی ھەیە ھەرچەندە کەسەکە خۆشی نایەوێت وابێت، بەڵام ناتوانێت ھیچ شتێک بکات وناتوانێت خۆی ناچار بکات کارێک ئەنجام بدات، لەو حاڵەتەدا ئەگەری ئەوەیە کەسەکە تووشی نەخۆشی خەمۆکی بووە.

بەپێی قسەی ئەو پزیشکە، لەو حاڵەتەدا دەبێت کەسەکە راوێژ بە پزیشکی دەروونی بکات، باڤڵ کۆچالۆڤ بە ئاژانسی "سپۆتنیک"ی ڕووسی راگەیاندوە  چەند جۆرێک لە دژە خەمۆکی ھەیە کە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، گۆڕانی کەسەکان لە ناکاو دەبێت سەردانی پزیشکی دەروونی بکات، تاکو پەنا بۆ دژە خەمۆکییەکان بدات ئەگەر ھات و حاڵەتەکە دووبارە بوویەوە، ئەوە دەرمان و چارەسەر یارماتیدەرە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق