مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
ئالان حەمە سەعید،وەزیری پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،"دەرفەتی کارمان بۆ ۳۲۹۹ لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی ڕەخساندووە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:-
بەفەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێزدار مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ـی ئابی ۲۰۱۹ ، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲ ، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا وفەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە وپەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر( ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق