ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
لە نوسراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زمونه‌كانی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاریدا ڕۆژى سێشه‌ممه ۱ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ دەوامی سەرجەم مامۆستایان دەستپێبكاتەوە.
لەو نوسراوەدا كە واژۆی كەریم لەتیف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی ئه‌زمونه‌كانی وەزارەتی پەروەردەی لەسەرە بڕیاردراوە كە ڕۆژى سێشه‌ممه ۱ـی ئەیلولی ۲۰۲۰، سەرجەم مامۆستایان له گشت ناوه‌نده‌كانى خوێندن، په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌كانیانه‌وه بكه‌ن، به مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌كاربون بۆ ساڵى خوێندنى ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ .
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو مامۆستایانەی ئەركی بەڕێوەبردن و یاریدەدەر و چاودێری هۆڵەكانی خولی دوەمیان پێسپێردراوە لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی ۲۰۱۹ ـ ۲۰۲۰ رۆژی ۱ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ كە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی خولی دوەمی تاقیكردنەوەكانە بە رۆژی دەستبەكاربونیان هەژمار دەكرێت و دەبێت لەو رۆژەدا دەستبەكاربن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق