کەنداڵ ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی رووداوەکەی رەزوانییە لە بەیاننامەیەکدا بۆ کونسوڵییەی بەغدا بڵاوکردەوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ٢ کاتیۆشا کە بەسەر مالێکدا تێیدا ٥ کەس بوونە قوربانی.
راگەیەندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەتێدا هاتووە: "هەست بە تووڕەی دەکەین دوای ئەو هێرشە مووشەکییەی کە بەغدای کردە ئامانج، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی و منداڵی گیانیان لەدەستدا، لێرەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان رادەگەیەنین بۆ گەلی عێراقی بێتاوان کە دووبارە کەوتنەوە ژێر کاری ڕق و توندوتیژی".
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی باشترە، لەوەی کە ئێستا تیایەتی بۆیە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراق دەکەین بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزێتەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق