ئەلمانیا.. ماوەی بوونی سەربازەکانی لە عێراق درێژ کردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 30 أكتوبر 2020

ئەلمانیا.. ماوەی بوونی سەربازەکانی لە عێراق درێژ کردەوە




ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین


پەڕلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا  له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق درێژ بكاته‌وه.


بەپێی ئەو یاداشتەی کە دەنگی ٤۳۱ پەڕلەمانتار قبوڵی کردووە، ئەڵمانیا لە ڕووی سەربازی و گەشەپێدانی توانای هێزە عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی ۲۰۲۲ لە عێراق دەمێنێتەوە.


هەروەها،سوپای ئه‌ڵمانیا ٥۰۰ سه‌ربازی له‌ عێراقدا هه‌یه‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات.


 چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی داعش درووستیكردووه‌، سوپای ئه‌ڵمانیا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌ بۆ له‌ ناوبردنی تیرۆریستانی داعش.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق