وادەی پێدانی ڤاکیسنی کۆرۆنا ئاشکرا کرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 26 أكتوبر 2020

وادەی پێدانی ڤاکیسنی کۆرۆنا ئاشکرا کرا


 



ئوسامە ئەحمەد - ناوندی هەواڵ - نوێ ژین


حکومەتی بەریتانیا هەنگاوەکانی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا خێراکرادووە و دەیەوێت پێش ساڵی نوێ ڤاکیسنەکە بدات بە تەندروستی وڵاتەکە.


بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیل بێت" لەداهاتووە حکومەت هەوڵدەدات  بەو کەسانەی لە هێڵی پێشەوەی  روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا هاوکات ئەوانەشی لەخانەی بەساڵاچوان کاردەکەن و ئەوانەشی  تەمەنیان  گەیشتووتە  هەشتا ساڵ سودی لێوەربگرن".


لە هەواڵەکەدا هاتووە،حکومەتی  بەریتانیا ئەو هەنگاوەی ناوە بۆ ئەوەی هیوایەک بە هاوڵاتیان بدات و خۆی ڕزگار بکات لەکەرەنتیەکردنی خەڵکی کە لە ئازاری ڕابردووەوە ئەو  وڵاتە پیادە  دەکرێت".


حکومەت یاسای نوێی دادەنێت بۆیە پێویست بە رەزامەندی  یەکێتی ئەوروپا ناکات بە مەبەستی   دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و تەندروستی ئەم  ڤاکیسنە".


لەدوای ئەوەی لە بەهاری ڕابردوودا هەریەک لە کۆمپانیای ئەسترازییکای  بەریتانی سویدی و  زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی، پرۆژەیەکی  هاوبەشیان بۆ پەرەپێدانی ڤاکیسنێک  بۆ پەتای  کۆرۆنا لەئێستادا قۆناغەکانی کۆتایی  تاقیکردنەوەیدان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق