ھۆشداری لەبارەی مووچەوە دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 19 أكتوبر 2020

ھۆشداری لەبارەی مووچەوە دەدرێت



بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


ئەندامێکی ليژنەى دارايى لە پەرلەمانى عێراق ھۆشداری لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە دەدات و رایگەیاند، داوامان کردووە مووچە لەکاتی خویدا دابەش بکرێت و دواکەوتنی مووچە وەک مانگی ڕابردوو دووبارە نەبێتەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامى ليژنەى دارايى لە پەرلەمانى عێراق راگەیاند: "لیژنەکەیان داوا لە وەزارەتى دارايى کردووە كە لە كاتى خۆيدا مووچە خەرج بكات، ئەو دواكەوتنەى لە مانگى ئەيلول روويدا دووبارە نەبێتەوە و دواكەوتنى مووچە زيان لە ٦ مليۆن فەرمانبەر، ٨ مليۆن و نيو هاووڵاتى لە كەرتە تايبەتەكان دەدات كە پشت بە پارەى مووچە دەبەستن".

ناوبراو وتیشی: "دواخستنى دابەشكردنى مووچە ناياساييە، هیواخوازن وەزارەتی دارایی بە زووی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ بکات".

ئەوە لەکاتێکدا، مانگی ڕابردوو مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دوا کەوت، ئەمەش نیگەرانی مووچەخۆرانی لێکەوتەوە و حکومەتی عێراق دڵنیایی بە مووچە خۆراندا کە ھەڵەی مانگی ڕابردوو دووبارە نابێتەوە و مووچە لەکاتی خویدا دابەش دەکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق