عەزیز علی ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕایگەیاند:" ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە، كه تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان بۆ دانراوه، بەهۆی پشووی فەرمییەوە ناتوانرێ لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ٢٦ـی تشیرینی یەکەمی ٢٠٢٠" فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یسبووک" ئاگاداریەکی بڵاوو كرده‌وه و ڕایگەیاند: "سه‌رجه‌م ئەو هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠" پشووى فه‌رمییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان بۆ دانراوه، له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ١ـی ١١ـی ٢٠٢٠"قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، سەرجەم ئەو کەسانە ئاکادار دەکەینەوە کە پێویسته له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌وە بچن تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش دوا بكه‌وێت، خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت و قه‌ره‌بووى بۆ ناكرێته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق