مەسرور بارزانی: لە دۆخێکی سەختی ئابووریداین - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 5 أكتوبر 2020

مەسرور بارزانی: لە دۆخێکی سەختی ئابووریداین


کەنداڵ ئەحمەد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دۆخێکی سەختی ئابووریداین و جگە لە داهاتی مانگانە هیچ یەدەگێکی داراییان نییە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "چاكسازی به‌شێكی سه‌ره‌كی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌ پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌، هه‌موو سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكی جیاوازیش ده‌ستمان پێكردووه‌".

بارزانی وتیشی: "تا ئێستا ٤٩ كۆمپانیای بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێت ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باجه‌كانیان بده‌ن و ٧ كۆمپانیاش دراونه‌ته‌ دادگا".

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیش سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: "لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە هەوڵی حکومەت دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بووە، لە دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەدا ١٢ مووچەمان داوە و تەنیا دوو مووچە دواکەوتووە بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ مانگەکانی ٥، ٦ و ٧ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت و مۆبایل كه‌ كارته‌كان ده‌فرۆشن و خه‌ڵكی كوردستان راسته‌وخۆ باجه‌كه‌ ده‌دات، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ خزمه‌تی گشتی خه‌رج بگرێت، بۆیه‌ كۆمپانیاكانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی ناچار ده‌كرێن باج بده‌ن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق