بـارزان خـالـد_ئابووری_نوێ ژین
نرخی زێڕ لە نوێترین گۆڕانکاریدا لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە هەزار و ٨٩٩ دۆلار، نرخی یەک گرامیش بە ٦١ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٢٨٤ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٣٢٤ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٣٧٦ ھەزار دینارە.
ساڵانی رابردوو بە دەیان تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ھاوردەکردنی زێڕ بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی بەرچاو کەم بکات، بەھۆی ھاتنی شەپۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ھەرێمی کوردستان و قەدەغەی ھاتووچۆ، داخستنی دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەکان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق