بـارزان خالد_ئابووری_نوێ ژین
ئەمڕۆ، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا، بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە بۆ ٤٠ دۆلار و ١٠ سەنت، هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە ٣٧ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شارەزایانی بوارەکە، دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ کەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی بەشێکی وڵاتان، کە ئەمەش وایکردووە جوڵەی هاتووچۆ و کارگەکان کەم بێتەوە.
لە سەرەتایی مانگی ڕابردووە، شرۆڤەکارانی بازاڕی ئۆندا پێشبینی ئەوەیان دەکرد لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٤٧ دۆلار بەرزبێتەوە، بەلام ماوەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکان ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق