عەزیز علی - تەندرووستی - نوێ ژین
زۆر کەس شەکری قاوەیی بەکاردههێنێت لە بری شەکری سپی، چونکە وا ناسراوە کە زیانی نییە و دەکرێت بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاری بهێنێت.
شەکری قاوەیی جیاوازی لەگەڵ شەکری سپی دروستکراو ئەوەیە، کە پێکهاتووە له هەمان ماددەی سوکەرۆزی شەکری سپی، بەڵام تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ شیلەی قامیشی شەکر، بۆیە ڕەنگی قاوەییە و زبرتره و دەنکەکانی گەورەترە و بە ڕێژەیەکی دیاریکراو دەپاڵێورێت و ڕەنگ و ماددەی حافیزەی تێدا نییە، رێژەیەکی زۆر کەم لە کانزاکانی کالسیوم و مەگنسیوم و ئاسنی تێدایه.
بەڵام لە رووی زانستییەوە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ شەکری سپی، یەک کەوچکی قاوە لە شەکری قاوەیی "٤٥" کالۆری تێدایە و شەکری سپی "٤٨"کالۆری تێدایە،شەکری قاوەیی هەمان زیانەکانی شەکری سپی هەیە و پێویستە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، یان قەڵەون یان کێشیان زۆرە نەیخۆن، کەسانی ئاسایش پێویستە دووربکەونەوە لە خواردنی شەکری سپی، یان قاوەیی، چونکە جەستە پێویستی پێیان نییە و ئەگەر خورا ڕۆژانە لە سێ کەوچکی چا زیاتری لێ نەخورێت.
شەکری نەبات:" کە شێوەی له بلوری ئەڵماس دەچێت و کڵۆی بچووک بچووکە و ڕەنگی سپیە، یان هەندێک جاری تر رەنگی دیكهی تێکەڵ دەکرێت بۆ منداڵان، هەروەها لە ساردکردنەوەی شیلەی قامیشی شەکر دروست دەکرێت و بە زۆری لە ئێران و هیندستان هەیە،وە بڕێکی کەمتر کالۆری تێدایە، چونکە ئاو لە پێکهاتووەکەیدا هەیە و کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامین و ترشی ئەمینی بە ڕێژەیەکی کەم تێدایە، بەڵام لە کۆتاییدا بۆ نەخۆشانی شەکرە خراپە و نابێت بخۆرێت هەروەها بۆ مرۆڤی تەندروست و ئاسایی پێویستە کەمی لێ بخورێت، نەخواردنی باشترە و لە کاتی شیرینی دروست کردن لە شەکری سپی و قاوەیی زیانی کەمتره.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق