سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نەێ ژین
وەفدێکی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغدا، لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراقی كۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبوونەوە لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تالەبانی دووپاتی ھەڵوێستی حكومەتی ھەرێمی كردەوە بۆ پابەند بوون بە ئەرکەکانی ھەرێم بەپێی یاسای پڕكردنەوەی كورتھێنانی دارایی عێراق لەبەرامبەر دابینكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم.
وابڕیاریشە سبەینێ وەفدە باڵاكەی ھەرێم زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجامدەدات.
وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، بڕیاریشە چەند كۆبوونەوەیەكی دیکە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق