بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەکالەت ڕایدەگەیەنێت، لە سبەیەوە دەست بە دابەشکردنی قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جووتيارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێت.
هێمن سەید مراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەری سايلۆی هەولێر بەوەکالەت راگەیاند: "سبەی دووشەممە، دەست بە دابەشکردنی قۆناغی سێیەمی شایستە داراییەکانی جووتيارەکانمان لە ژمارە پسولەی ٨٤٧ تاوەکو ٩١٨ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕی ئەو پارەیەی سبەی دابەشدەکرێت یەک ملیار دینارە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە سنوورەکە بکەین".
بڕیاربوو عێراق زووتر پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم رەوانە بکات، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی عێراق بەھۆی قەیرانی داراییەوە نەیان توانیەوە ئەم بڕە پارەییەی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن و بویە بەچەند قوناغێکی جیا پارەکە رەوانە ھەرێم دەکرێت.
کۆی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ٢٠٠ ملیار دینارە، لەو پارەیەش ٥٦ ملیاری هی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بڕیاریش وایە سبەی قوناغی سێیەمی پارەکە دابەش بکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق