ئەمـــیر عبدالواحید ـــ ناوەندی هەواڵ ـــ نوێ ژین
لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" کە چیتر هێزە ئەمنییەكان رێگەنادەن خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەبێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان:
١ـــ هێزە ئەمنییەكان چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.
٢ـــ لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاوڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.
٣ـــ سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.
٤ـــ داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.
٥ـــ پێویستە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق