کەشناسی:باران و بەفر دەبارێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 ديسمبر 2020

کەشناسی:باران و بەفر دەبارێت




ھۆزان احمد_کەش و ھەوا_نوێ ژین


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،لە کاتەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممەدا، لە ناوچە شاخاوییەکاندا کەمێک باران دەبارێت،لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیشدا دابارین لەسەر شێوەی بەفری سوک بە تایبەت لەحاجی ئۆمەران دەبێت. 


بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٦ پلە دەبێت و نزمترین ٨پلە دەبێت،سلێمانی ١٦بە ٣پلە دەبێت و دھۆک ١٥بە ٧دەبێت،لە کەرکوکیش ١٦بە٧ پلە دەبێت. 


سبەی، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٧پلە دەبێت و نزمترین ٨پلە دەبێت،سلێمانی ١٦بە ٥ پلە دەبێت و دھۆک ١٦بە ٨ پلە دەبێت،لە کەرکوکیش ١٧بە ٦ پلە دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق