مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 23 مارس 2021

مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە ئەم مانگە مووچەیەکی لیوا ھاوبەشەکان بەبێ لێبڕین دابەش بکات.


قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "وەزارەتی پێشمەرگە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە بۆ لیوا هاوبەشەکان، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە مووچەیەکیان بەبێ لێبڕین بەشێوەی قەرز پێبدات تاوەکو ئەمریکا مووچەکانیان دەنێرێت".


لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی لیوا ھاوبەشەکانەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: "وەزارەتی دارایی هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ و رەنگە لە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەدا کە بڕیارە لە ٢٥ـی مانگ دەستپێبکات، مووچەیەک بەبێ لێبڕین بە لیوا هاوبەشەکان بدرێت".

 

بڕیار وابوو، مانگی ڕابردوو لیوا ھاوبەشەکانی ھێزی پێشمەرگە سێ مووچە بەیەکەوە وەربگرن، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایانگەیاند، بەھۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە پارەکە لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێمان نەگەیشتووە تاوەکو دابەشی بکەین.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق