باشترین جۆرەکانی خواردن بۆ بەھێزکردنی جگەر چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 23 مارس 2021

باشترین جۆرەکانی خواردن بۆ بەھێزکردنی جگەر چین؟




ھۆزان احمد_تەندرووستی_نوێ ژین


جگەر پێویستی بە ئاو و خۆراكی تەندرووستە بۆ ئەوەی ئەركەكانی بە باشی راپەڕێنێت، هەندێك خۆراك هەیە كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندرووستی ئەو ئەندامە گرنگەی جەستە هەیە.


باشترین خواردنەکان بۆ بەھێزکردنی جگەر ئەمانەن:


١-شۆڤان:یارمەتیدەرە بۆ كارکردنی جگەر بەشێوەیەكی باشترو رزگاربوون لەهەندێك چەوری زیادە، چەوری وورگ و دووركەوتنەوە لە نەخۆشیەكانی جگەر.


٢-توو:ماددەی بولیفینولی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لەتووشبوون بە نەخۆشیەكانی جگەر.


٣-سەوزەوات:بەسوودە بۆ پارێزگاری لەتەندرووستی جگەر بەتایبەت برۆكلی و سپێناخ كەماددەی دژەئۆكسانی بەهێزی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جگەر بەشێوەیەكی تەندروست كاربكات.


٤-قاوە:خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ قاوە لەرۆژێكدا پارێزگاری لەجگەر دەكات لەو زیانانەی بەهۆی خواردنەوەی كحول و سیستمی خۆراكی تانەدروستەوە دروست دەبێت و هەروەها مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی جگەر كەمدەكاتەوە.


٥-چای سەوز:ماددەی دژەئۆكسانی تێدایە بەناوی كاچین كەزۆر گرنگە بۆ تەندرووستی،هەروەها تووشبوون بەهەندێك جۆری شێرپەنجە كەمدەكاتەوە لەوانە شێرپەنجەی جگەر.


جگەر، بە یەکێک لە ئەندامە ھەرە گرینگەکانی جەستە دەدانرێت،بۆیە بەردەوام پزیشکان و پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن، کە دەبێت جگەر بپارێزرێت و بەردەوام خواردنی تەندرووست بخورێت بۆ ئەوەی  تووشی نەخۆشی نەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق