چەندین دۆسیەی قاچاقچێتی لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 8 مارس 2021

چەندین دۆسیەی قاچاقچێتی لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت


 


هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین


زۆرترین گومرگ لە کوردستاندا لەسەر مەشروب و جگەرەیە کە ٣٠٪‏ و ٢٥٪‏ بەڵام بەرپرسان بەبێ گومرگ و پشکنین خراپترین جۆر داخڵ دەکەن.


 عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆران رایگەیاند:"قەبارەی ھاوردەکردنی جگەرەو مەشروب لە ساڵێکدا بۆ ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٧٥ ملیۆن دۆلارە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تەنیا بە بەھای ٧٣ ملیۆن دۆلار بە گومرگ و ڕەسمیات و مۆڵەتی بازرگانی داخڵ بوە واتە نزیکە ١٩٪‏ بە رەسمی بوەو ٨١٪‏ بە قاچاخ! 

لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەبەھای ١٤ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار دۆلار جگەرە مۆڵەتی بارزگانی وەرگرتوەو بە گومرگ داخڵ بوە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨ ەدا ٣٠٠ ملیۆن دۆلاربوە واتە نزیکەی ٩٦٪‏ جگەرەئێستا بە قاچاخ دێت".


 ناوبڕاو وتیشی : لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەبەھای ٦٩ ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار دۆلار مەشروب مۆڵەتی بازرگانی وەرگرتوەو بە فەرمی،  نزیکەی ٤٠٪‏ مەشروب قاچاخ و ساختەن".


ساختەکاری وەک مەترسیەکی گەورە:جگە لەو قاچاخیەی لەسەرەوە باسم کردو کاڵای جگەرەو مەشروبی خراپ بەبێ کوالێتی و پشکنین داخڵ دەکەن، مەترسی گەورە ساختەکاری مارکەکانە لە  کارگەکانی کوردستان".


 وتیشی:"ئاماژەی مەترسیدار تەنیا قاچاخچێتی و یاسا شکێنی نیە، ئەوەی مەترسیدارە جگەرەو مەشروب لە دونیادا زۆرترین کۆنتڕۆڵیان لەسەرە، پشکنین و کوالێتی و باج ، لە کوردستان خراپترین جۆر ساختە دەکرێت و بەبێ پشکنین و چاودێری، لۆگۆی مارکەی جیاوازی جیھانی لێدەدرێت، ئەمەش وایکردوە زیانە تەندروستیەکە دە ھێندە زیاد بکات".


 جەختیشکرایەوە:" مەشروب ئەوەی من بەدواداچونم کردوە، بە مۆڵەت و بەبێ مۆڵەت، سێ کارگە لە ھەولێرو دوو لە سلێمانی و یەک لە مانگێش ھەیە"


چی دروستدەکەن و چی تێکەڵ دەکەن و چۆن کۆپی مارکە جیھانیەکان دەکەن لە ژێر ھیچ چاودێریەکی ڕۆژانەدا نین و بەشێکیان سەرقاڵی ساختەکاریەکی مەترسیدارن.. بەپێی بەدواداچونی کەسێکی شارەزا کە ھاوکارم بوەڕێژەیەکی زۆر ئیسانۆڵیان تێدەکرێ، کە زیانەکانی مەشروب دە ھێندە زیاددەکات جگە لە شێرپەنجە نەخۆشی چاو و گورچیلە چەندین ھێندەی دیکە زیاددەکات".


ئەمە جگە لەوەی لە ژێر چاودێریدا نین، ھیچ باجێکیش نادەن کە لە دونیا زۆرترین باج لەسەر کھول و جگەرەیە"


هەروەها"جگەرە:بەپێی بەدواداچونی من پێنج کارگەی جگەرە بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت کاردەکەنبەشێکیان مارکە جیھانیەکان ساختە دەکەن و دەیفرۆشن و ئێستا بە ئاشکرا لە بازاڕدایە.لە ژێر ھیچ چاودێریەکی ڕۆژانەدا نین چی دروستدەکەن و چۆن و لە چی دروستی دەکەن ھیچ جۆرە باجێک نادەن".


 دووپاتیشکرایەوە:"ئەمە ئەمە دۆسیەیەکی مەترسیدارە، قاچاخچێتی و یاسا شکێنییە، مەترسیەکی گەورە لەسەر تەندروستی ھاوڵاتیانی کوردستان و بارزگانیەکی ڕەشی بەرپرسانە

لە دونیادا کوالێتی جگەرەو مەشروب و مۆڵەت و باج زۆرترین چاودێری لەسەرە، داھاتێکی زۆریشی ھەیە بۆ خەزێنەی گشتی لە کوردستان ھەموی فەرامۆشکراوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق