ھۆکار و چارەسەرییەکانی جەڵتەی دڵ چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 8 مارس 2021

ھۆکار و چارەسەرییەکانی جەڵتەی دڵ چین؟



  

هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین



نەخۆشیەکانی دڵ بەپێی شوێنی تووشبوونی نەخۆش بۆ چەند جۆرێک پۆلێن دەکرێن، کە بریتین لەو نەخۆشیانەى کە تووشی دەمارەکانی دڵ دەبن، یان تووشی ماسولکەکانی دڵ دەبن، یان ئەو نەخۆشیانەى کە تووشی زمانەکانی دڵ و پەردەی دڵ دەبن، کە بە پێی شوێنی تووشبوونی نەخۆشیەکە و جۆرەکەی دیاری دەکرێت.



سەبارەت بە جەڵتەى دڵ دکتۆر سورکێو وتی، مەینى خوێنە لەیەکێک لە بۆرییەکان، بەهۆی گیرانی ئەو بۆرییانەوە خوێن بۆ بەشی خوارەوەى ئەو ماسولکەی دڵ ناچێت بەمەش ماسولکەکە بەرەو لە ناوچوون و مردن دەچێت.


سەبارەت بەوەى کە جەڵتەى دڵ تووشی کەسانی بەتەمەن یان گەنجان دەبێت دکتۆر سورکێو وتی، لەمێژوى نەخۆشیەکانی دڵدا جەڵدەی دڵ یەکێک بووە لەنەخۆشییەکانی کەسانی بەتەمەن، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بوونی فاکتەرە مەترسیدارەکانی وەک جگەرەکێشان و  جوڵەى کەم و  قەڵەوى و خواردنی ناتەندروست و وەرزش نەکردن، هەربۆیە گەنجانیش تووشی جەڵتەى دڵ دەبن، سەرجەم ئەو هۆکارانەش وایکردووە ئێستا ئەم نەخۆشیانە لەتەمەنی ناوەند و تا ڕادەیەک گەنجیشدا ڕووبدات".

 

جەڵتەى دڵ لەڕەگەزی نێردا زیاتر ڕوودەدات، بەتایبەت تا تەمەنی ۷۰ ساڵی، چونکە هەندێک هۆکارى فسیۆلۆژی هەیە لەخانماندا کە پارێزگاری لێدەکات و ڕێگری دەکات بۆ تووشبوون بەنەخۆشیەکانی دڵ  تاتەمەنی ٦۵-۷۰ساڵ، بەڵام لەدوای ئەو تەمەنەوە ژنان و پیاوان وەک یەک تووشی جەڵدەى دڵ دەبن و دەشتوانین بڵێین خانمان بە نزیکەى ۷ بۆ ۱۰ساڵ  دواتر لە ڕەگەزی نێر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن ".


سەبارەت بە نیشانەکانی جەڵدەی دڵیش، بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی هاوڵاتیان هەفتەیەک یان دەڕۆژ پێش نەخۆشیەکە هەست بەئازاری توندبوونی سنگ دەکەن ".



لەکاتی هەبوونی ئەم نیشانانەدا گرنگ و پێویستە کەنەخۆش سەردانى پزیشک بکات بۆ دیاریکردنی جۆری نەخۆشیەکەى، بەڵام بەشێکی زۆریش لەنەخۆشەکان تا ئەوکاتەى تووش دەبن هەست بەهیچ ئازارێک ناکەن، مەرجیش نییە هەرکەس ئەم  نیشانانەى هەبوو تووشی جەڵتەى دڵ ببێت".


دڵەڕاوکێش یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوونی مرۆڤ بە جەڵتەى دڵ".



 چارەسەرەکانی جەڵتەى دڵ: 


قەستەرە لەڕێگەى چەند جۆرە وایەرێکی تایبەتی زانستییەوە دەچیتە ناو بۆرییەکانی خوێنی دڵەوە لەوێ ئەوپەڵە چەورییەى کە بەرپرس بووە لە تووشبوون بەجەڵتەکە، لەڕێگەى شەبەکەوباڵۆنەوە ئەو تەسکبوونەوەیە و ئەو گیرانە بەردەدرێت لە ئاکامدا ئەو خوێنە دەگەڕێتەوە بۆ بۆرییەکانی دڵ".



شەبەکە و بالۆن بەمەبەستی چارەسەرکردنی داخرانی هەندێک لە کونی دەمارەکانی دڵ بەکاردەهێنرێت، هەر نەخۆشییەک قەستەرەو باڵۆنی بۆ کرا مانای ئەوە نییە دەستکاری دڵی دەکرێت، بەڵکو زۆر جار تەنها بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکە دەکرێت".


دەربارەی نەشتەرگەری، بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ بەرەوپێشچوونی زانستدا لە ئێستادا ڕێژەی نەشتەرگەری بۆ دڵ کەمیکردووە، بەڵام تا ئێستاش بەیەکێک لە چارەسەرە بنەڕەتییەکان بۆ حاڵەتی ئەو نەخۆشانە بەکاردێت.

 

 ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشیەکانی دڵن،  پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانە بن:


۱--دوورکەوتنەوە لە نێرگەلە و جگەرەکێشان.


۲--کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر و بەرزە پەستانی خوێن.


۳-گۆڕانکاری لەو بارودۆخەی دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و نائارامی.


٤-پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی پزیشک و گرنگیپێدانی.


هەروەها  سەلامەتترین جۆری وەرزش بە پێ ڕۆیشتنە رۆژانە بۆ ماوەی ٤۰ خولەک، بۆ ماوەى ۵ بۆ ۷جار لەهەفتەیەکدا".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق