بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
پارێزگاری سلێمانی رادەگەیەنێت، لەنەورۆزدا هاووڵاتییان بەمشێوازەی ئێستا پابەندبن، نەکەرەتینە رادەگەیەنرێت و نەقەدەغەی هاتووچۆ.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "لەنەورۆزی ئەمساڵدا هاووڵاتییان بەمشێوازەی ئێستا هەیە پابەندبن، نەکەرەتینە رادەگەیەنرێت و نەقەدەغەی هاتووچۆ، بەڵام پەیوەست بەبۆنەڕەسمییەکان هیچ کۆبوونەیەک لەشوێنی داخراو ناکرێت و هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەک بەقەڕەباڵغی ناکرێت".
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو خێرا بڵاودەبێتەوە، بە پێی پێوەرەکان رێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە".
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداریشی لە خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو دەدات و دەڵێت: "زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون ٪٧.٨ تومارکراوە و لە رۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت".
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا ١١٣ ھەزار و ٤٥٧ تووشبوو، ١٠٥ ھەزار و ٨٨٤ چاکبوونەوە و ٣,٥٧٤ حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق