بەوێنە..نۆماندلاند، هۆپکین و کلاوی دەستەکەوتی مەزنیان بەدەستهێنا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 26 أبريل 2021

بەوێنە..نۆماندلاند، هۆپکین و کلاوی دەستەکەوتی مەزنیان بەدەستهێنا


 نوا ستار_ هونەری_ نوێ ژین

ئۆسکاری ئەمساڵ دوو مانگ دواخرا و بە شێوەیەکی بەرچاو جیاوازبوو لە ساڵی پار. کە تیدا پاڵێوراوان بەسەر فەرشی سور دەڕۆیشتن لە یەکێک لە وێستگەی ئەمریکای لە لۆس ئەنجلسی، دوور لەیەکتر دەڕۆیشتن بەڵام زۆربەیان بێ ماسک بوون.



 " Nomadland" بووە خوەنی ٣خەڵاتی ئۆسکار و باشترین وێنە

ئەستێرەی بەریتانی سیر ئەلتۆنی هۆپکین و دانێل کڵاوی خەڵاتیی باشترین ئەکتەریان وەرگرت.


کڵۆی جاو لە Nomadland مێژوویەکی تۆمارکرد وەکو یەکەمین ئافرەتی ڕەنگ و دووەمین ئافرەت کە بووە براوەی باشترین دەرهێنەر.


سیر ئەنتۆنی تەمەن ٨٣ ساڵ بووە بە تەمەنترین باشترین ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار، هەروەها کلاو بووە یەکەمین ئەکتەری بەریتانی ڕەش پێست براوەی ئۆسکار.


ئەکتەری، نوسەر و دەرهێنەری بەریتانی ئیمراند فیرلاند خەڵاتی باشترین سینارۆی بۆ Promising Young Woman بردەوە.


هەندێک لە باشترین براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار لەوانەش: 



 براوەی باشترین وێنە: Nomadland


براوەی باشترین ئەکتەری ئافرەت: فرانس مکدۆرماند_ لە فیلمی درامای Nomadland


براوەی باشترین ئەکتەر پیاو: ئەنتۆنی هۆپکین لە فیلمی  The Father 


باشترین ئەکتەری پشتکیری ئافرەت: یونگ جۆنگ یوون_ Minari


باشترین ئەکتەری پشتگیری پیاو: دانێل کڵاوی _ Judas and the black Messiah


باشترین دەرهێنەر: کڵوی جاو _ Nomadland


براوەی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی: Soul


باشترین سینارۆی بنەڕەتی:  Promising Young Woman _ ئیمرالاند فیرلاند



باشترین یگسینارۆی گۆڕدراو: The Father _ کریستۆفەر هامتۆن، فلارۆنیان سیلار


باشترین فیلمی دۆکۆمێنتەری: My Octopus Teacher_ پیپا ئیرلیک، جەیمیس ڕید و کریکو ڤۆستەر


باشترین دەرهێنانی فیلمی سینەمای: Mank _  ئیریک میسرشمید


باشترین فیلمی کورتی ئەنیمەیشنی: If anything happens I love you _ ویل ماککۆرما و میکایڵ کۆڤار 



وە زۆرێک خەڵاتیتریش کە تیدا زۆربەی پاڵیوران و براوەکان ئامادەبوون لە ئاهەنگەکە بەڵام هەندێکیان لە لەندەن بوون، ئەوانیتریش لەڕێگەی مانگی دەستکردووە ئامادەبوون لە شارەکانی پاریس، پراگ و سدنی.








ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق