کەش و هەوا_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەش و ھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەولێر ٤١ و دهۆک ٣٩، سلێمانی ٤٢، هەڵەبجە ٤٤ و کەرکووک ٤٦ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی هەینی كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق