مەترسی ژێر ئاوکەوتنی سێ گوند هەیە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 31 مارس 2019

مەترسی ژێر ئاوکەوتنی سێ گوند هەیە


ئەمڕۆ یەکشەممە ۳۱ی ئاداری ۲۰۱۹بەهۆی ئەم شەپۆڵی باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە مەترسی ژێر ئاوکەوتنی سێ گوند لەسنووری قەزای خەبات دروست بووە.

هاولاتیەکی دانشتوویی گوندی چەمە دووبز بەناوی ماهر کەریم بەنوێ ژین میدیای ڕاگەیاند " گوندی چەمە دووبز و گوندی سفەیە و گوندی باستام لەمەترسی دان بەهۆیی بەرزبوونەوەیی ئاستی ئاوی زێی کەلەک .

ڕاشیگەیاند" بەهۆی باران بارین و لافاوەوە زەرەرێکی زۆری مالی بەر هاولاتیانی ئەم گوندانە کەوتووە و شوێنە کشتۆکالییەکانیان ژێرئاو کەوتووە ئەمەش بۆ وەتە هۆیی دل گرانی جۆتیارانی سنوورەکە.

ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا" ئاستی ئاوەکە لەزیاد بوون دایەو گەر هەروابمێنێ ئەم گوندانە ژێر ئاو دەکەون.

لەلایەن:زیاد خەسرەو




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق