نوێ ژین : وەرزش
ئیدین دزیکۆی بۆسنی و یاریزانی یانەی ڕۆما بەدوای هەژاندنی تۆری ناپۆلی دەگەڕێت کاتێک ئەم شەو هەردوو یانە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی یاریزانەکە لەو ژمارە نەڕێنی یە دورکەوێتە کە بەرۆکی یاریزانەکەی گرتووە.
ناپۆلی دەبێتە میوانی ڕۆما لە یاریگای "ئۆلمپیکۆ" لە چوارچێوەی گەڕی 29 خولی ئیتالیاو، هەروەها یاریەکی گرنگیشە بۆ کێبرکێی رێزبەندی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوڕوپا.
دزیکۆ هەول دەدات لەم یاریەدا گۆل تۆماربکات کە نزیکەی سالێکە نەیتوانیوە لە خولی ناوخۆیی گۆڵ تۆماربکات، بە دیاریکراویش لە 28 ئەپریلی 2018 لە بەرامبەر کیڤۆ لە وەرزی ڕابردوو.
زنجیرەی یاریەکانی دزیکۆ گەیشتۆتە 14 یاری لە سەر یاریگای یانەکەی کە نەیتوانیوە گۆل تۆماربکات، بەلام لەیاریەکەی ناپۆلی هەول دەدات گۆل تۆماربکات.
دزیکۆ لە شەش یاری ڕابردوو لەبەرامبەر ناپۆلی 4 گۆلی تۆمارکردووە، دووەم یانەیە کە زۆرترین گۆلی لێکردبێت دوای کیڤۆ کە 5 گۆلی لێکردووە.
پێشبینی دەکرێت بە پێی هەلبژاردنی ڕانێیری ڕاهێنەر دزیکۆ لە یاریەکەی ئەم شەو بە شێوەی سەرەکی یاری بکات لەگەل هەریەکە لە پاتریک شیک و دیگۆ بیڕۆتی لە هێلی پێشەوە.
ئــا: محمد وەعد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق