ئەمڕۆ شەممە ۳۰ی ئاداری ۲۰۱۹ پەروەردەی قەزای شەقلاوەی سەربە پارێزگای هەولێر بەهۆی هاتنی شەپۆلی باران بارینەوە پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
لەڕاگەێندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست نوێ ژین کەوتووە بەرێوبەرایەتی پەروەردەی شەقلاوە ڕایدەگەیەنێت"ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی شەقڵاوە دەكەینەوە ، بە هۆی هاتنی ئەو شەپۆلی باران بارینەی سبەی رۆژی یەكشەممە ۲۰۱۹/۳/۳۱ بۆ سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیە خۆشەویستەكانمان لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پەروەردەی شەقلاوە کرایە پشووی فەرمی .
لەلایکی ترەوە " پەروەردەی دەشتی هەولێر سبەی کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم خوێندنگاکان .
هەروەها"پەروەردەی ناوەندی هەولێر سبەی لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنورەکەی کردە پشووی فەرمی.
هەر ئەمڕۆ " لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سبەی کرایە پشووی فەرمی .
ئەمە لەکاتێکدایە"کەشناسی کوردستان هۆشداری شەپۆلێکی باران بارینی بەهێزی داوە کەلە هەندێک ناوچە ئەگەری باران بارین هەیە.
لەلایەن:زێدان خسرو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق