بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند"دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند تاوانێکی ڕێگریکردن و دزینی چەند بارهەڵگرێک لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر"پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - هۆبەی لێکۆڵینەوە لە دزینی ئۆتۆمبێل"،
توانیان تاوانبارەکان بدۆزنەوە کە پێکهاتبوون لە (٤) تاوانبار"خۆشبەختانە پۆلیس سێ تاوانباریان دەستگیر کرد و تاوانبارێکیش لەلایەن هاوکارانمان لە ئاسایشی هەولێرەوە، بە دەستخۆشیەوە، دەستگیر کرا.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "لەئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم باندە دەخەینە ڕوو.
لەلایەن:زێدان خەسرەو
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق