میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە هەواڵییەکانەوە بڵاویانکردەوە بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌بارودۆخی ئه‌منی و ئیداری پارێزگای موسڵ، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بەسەردانێک گه‌یشتووەتە پارێزگاکە.
ئه‌و سه‌رچاوه هەواڵییانه ئەوەیان بۆمیدیا عێراقییەکان درکاندووە کەسه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆپارێزگای موسڵ، دوای ئه‌وه دێت، کەلێپرسراوانی ئیداری پارێزگاكه هۆشدارییاندابوو به‌وه‌ی به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی و ئیداری شاره‌كه، ترس له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆرستان هه‌یه بۆموسڵ.
لەهەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی دیجله بڵاویكردەوە کەئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووه‌ته شاری موسڵ.
لەبارەی هۆکاری سەردانەکەوە ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە تائێستاش هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ موسڵ ئاشكرا نه‌كراوه.
هەرلەبارەی سەردانەکەی ئەبمەهدی موهەندیس بۆموسڵ میدیا عیراقییه‌كان پێیانوایە سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس په‌یوه‌ندی به‌و ئاڵۆزییانەی شەوی ڕابردووه‌وه هه‌یه كه له‌نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) و سوپای عیراقدا دروستبوو، ئەویش پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی سەربه (یه‌به‌شه) هه‌وڵیداوه له‌سنوری هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان تێپەڕێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عیراقه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه‌و له‌ئه‌نجامدا بووەتەهۆی درووست بوونی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هەردوو هێزەکەدا و بەهۆیەوە دوو شه‌ڕڤانی یه‌کینەکانی بەرخودانی شەنگال و سەربازێکی پاسەوانی سنووری عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ شه‌ڕڤانی تری یەبەشە و سەربازێکی تری پاسەوانی سنووری عێراق برینداربوون.
عومەر ملا سابیر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق