بارسێلۆنا ماوەی دورکەوتنەوەی سوارێز ئاشکرا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 18 مارس 2019

بارسێلۆنا ماوەی دورکەوتنەوەی سوارێز ئاشکرا دەکات


بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنا ماوەی دورکەوتنەوەی لویس سوارێزی ئۆرگوای بۆ 15 ڕۆژ ڕاگەیاند ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ڕیال بێتس تووشی پێکان هات.

ئەمە لە بەیان نامەیەکی فەرمی کە لە پێکەی یانەی بارسێلۆنا بلاوکراوەتەوە تێدا هاتوە کە ئەستێرە ئۆرگوایەکە لە ئەژنۆی پێکانی هەیە بەمەش بۆماوەیەک لە یاریگاکان دور دەکەوێتەوە.

یانەکە ئاشکراشی کردوە کە یاریزانەکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە یانەکە دادەبڕێت و بەمەش لە هەردوو یاری هەلبژاردەی ولاتەکەی دوردەکەوێتەوە.

ئەستێرە ئۆرگوایەکە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڕیال بێتس توشی پێکان هات و، لەو یاریەش توانی گۆلێک تۆمار بکات یاریەکەش بە بردنەوەی بارسێلۆنا بە چوار گۆلی بەرامبەر گۆلێک بە کۆتا هات.

سوارێز لە خولەکەکانی کۆتایی یاریگای بە جێهێشت و لە شوێنی ئەویش کارلێس ئەلینا هاتە ناو یاریگا.

ئاشکرایە کە گۆلی سوارێز لە بەرامبەر بێتس گۆلی ژمارە 18 ئەو یاریزانە بوو لەم وەرزەی خولی ئیسپانی، بەمەش شوێنی خۆی لە پلەی دووەمی رێزبەندی گۆلکارانی خولی ئیسئانی قایم کرد و لە دوای مێسی دێت کە 29 گۆلی هەیە.


ئـــا: محمد وەعد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق