دوای ئەوەی دوێنی یەکشەممە ۱۷ی ئاداری ۲۰۱۹ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە" کە ناوبراو ئامادەی خۆی دەردەبرێ بۆ چاک کردنەوەی ڕێگای بەنداوی سماقولی لەسەر ئەستۆی خۆی لە ماوەی 12 کاتژمێر چاکی دەکاتەوە.
ئەمرۆ تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ گەیشتە بەنداوی سماقولی ئامادەکاری دەکەن بۆ سبەی بە مەبەستی چاک کردنەوەی رێگاکە.
لەو بارەیەوە "ئەندازیار ئارام سابیر رای گەیاند کە هەموو ئامادەکاریەکان تەواو بوون، داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە لە کاتژمێر 7 بەیانییەوەهاتووچۆ لەو رێگایە نەکەن .
لەلایەکی ترەوە " هونەر نوری بهڕێوهبهری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ههولێر بە میدیایەکی نزیک لەنەوەی نوێ ڕاگەیاندووە ، سبەینێ دەستدەکەن بە چاککردنی ڕێگای سماقوڵی و تاکو ئێوارە لە سەدا ٩٠ی کارەکان تەواودەکەن و، قیرتاوکردنی ڕێگاکەش هەڵدەگیرێت بۆ دوای نەورۆز، بۆیە پێویست ناکات سەرۆکی نەوەی نوێ تیم بنێرێت.
هەر لەم بارەیەوە ئەمڕۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند " سبەی کاتژمێر ٧:٠٠ ی بەیانی دەستبەکار دەبین لە چاککردنی رێگای سماقوڵی، هەمووان دەتوانن ئامادە بن یاخود ئاگاداری پرۆسەکە بن، بە تایبەت میدیاکاران. وە هیوادارم هاوڵاتییان سبەی ئەو ڕێگایە بە کار نەهێنن.
ڕاشیگەیاندووە"هەروەها لایەنی پەیوەندیدار ڕایانگەیاندووە کە سبەی ئەوانیش دەستبەکار دەبن و چاکی دەکەن، هیوادارم کە ئەم بابەتە نەکەنە بابەتی سیاسی و رقەبەرایەتی، چونکە ئێمە وەک ئەندازیارێک و وەک هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتە پێمان ناخۆشە کە سێ ساڵە ئەو ڕێگایە وەهایە، بۆیە لە هەست کردن بە بەرپرسیارێتییەوە ئەم کارە دەکەین،نەک لە رقدا.
دەشلێت "بەڕێزیشتان چەند ساڵە دەتانتوانی چاکی بکەن، نەک سبەی بێن و کێشە دروست بکەن، چونکە راستیەکەی هەمو مەوادەکانمان کڕیوە و هەموو شت حازرە.
لەڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەداوە"هیوادارم بۆ لەمەودوا خۆتان بزانن چ ناوچەیەک چ پێویستییەکی هەیە و پێش ئەوەی ئێمە باسی بکەین، خۆتان چارەسەری بکەن، ئەو کات رێ لە ئێمە دەگرن و خۆتان ئاسا وەک دەڵێن (مەجالی موزایەدە ناهێڵنەوە بۆ ئێمە)، هەرچەندە ئێستا کاتی بانگەشە و هەڵبژاردن نییە تا ئەم ئیشەی ئێمە بۆ موزایەدە بێت.
ئا:نور احمد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق