پۆلیسی سلێمانی: دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی ڕاگەیاند - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 31 مارس 2019

پۆلیسی سلێمانی: دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی ڕاگەیاند


بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند"هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان باندێكی پێنج كەسییان دەستگیركرد كە هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان .

لەڕاگەێندراوێکدا بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند"دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان زانیارییان پێگەیشت كە باندێكی پێنج كەسی لەچەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە دەچنە قەزای دەربەندیخان و ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان دەدزن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو لە پلانێكی تۆكمەدا توانرا باندەكە دەستگیربكەن .

ڕاشیگەیاندووە"باندەكە لە پێنج كەس پێكهاتوون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كە ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیانیان لە قەزاكە دزیوە . لە ئێستادا سەرجەمیان بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

لەڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزە تۆمەتبارێكی تریان دەستگیركرد كە هەستاوە بەسوتاندنی پێنج خانووی هاوڵاتیان لە دەوروبەری سنوری قەزای دەربەندیخان و لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق