کونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند ، لەسبەینێ 1ی نیسانی 2019ەوە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق بێ بەرامبەر دەبێت.
سەعدوڵا مەسعودیان كونسوڵی ئێران لە سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئاداری 2019 لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، "لە سبەینێوە دەستدەكەین بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق بە بێبەرامبەر."
هەروەها وتی " كۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێشخەری كردووە لە پێدانی ڤیزا بە خۆڕایی بەهاوڵاتیانی عیراق، پێویستیشە عیراق هەمان هەنگاو بنێت."
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوڵاتیانەی پاسپۆرتەكانیان ڕادەستی كۆمپانیاكان كردووە ئەگەر ڤیزەكانیان لە بەرواری ١ی نیسانی ٢٠١٩ لێدرا بوو، نابێت هیچ بڕە پارەیەك بدەن بە كۆمپانیاكە جگە لەو پارەیەی كە لەبەرامبەر ڕێكارەكانی وەرگرتنی ڤیزە لێی وەردەگیرێت كە لە نێوان سێ تا چوار هەزارە.
ئـ.دیار حسێن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق