سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 31 مارس 2019

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات


ئەمڕۆ یەکشەممە ۳۱ی ئاداری ۲۰۱۹ لە ڕاگەێندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست نوێ ژین میدیا کەوتووە" سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوە لەڕۆژی سێشەممە.

لەڕاگەێندراوەکەداهاتووە"بەپێی حوکمی بڕگەی سێیەمی مادەی ۱٨ لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگێشتی گشت ئەندامە بەرێزەکانی پەرلەمان بکەین، بۆ دانیشتنی ژمارە چواری ئاسای،ساڵی یەکەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی-عێراق لەکاتژمێر ۳:۰۰ی پاش نیوەڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی۲۰۱۹/٤/۲.


دوێنی شەممە ۳۰ی ئاداری ۲۰۱۹پەرلەمانی کوردستان کوبوویەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانکرد و وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەند کردنی دەستوور بکرێت.

لەلایەن: زێدان خسرو


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق