فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی بناری قەندیلیان کرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 20 مارس 2019

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی بناری قەندیلیان کرد


بەیانی ئەمڕۆ ۲۰/ئازاری/۲۰۱۹ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا جارێکی تر سنوری ئاسمانی هەرێمیان بەزاند و بۆردوومانی سنوری بناری قەندیلیان کرد.

لە بۆردوومانەکەدا سەروچاوەی بۆکریسکان و دۆڵی سیوەیس و دەوروبەری گوندی ئێنزەیان لەبناری قەندیل بۆردوومان کرد، ئەمە لە کاتێك دایە سبەی ۳/۲۱ ئاهانگی نەوورۆز لەم سنورە بەڕێوەدەچێت و بە یەکێك لە گەورەترین ئاهانگەکان دا دەنرێت بۆ ساڵی نوێی کوردی لە هەرێمی کوردستان.

ئاهانگەکە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت.

ئا:کۆبین ڕەسول

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق