هێزە عیراقییەکان: بەشەق و زلە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیەکی کەرکوک - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 20 مارس 2019

هێزە عیراقییەکان: بەشەق و زلە هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیەکی کەرکوک


پەیامنێری نوێ ژین لەکەرکوک ڕایگەیاند"کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوکـ هێزی لیوای ٦۱ی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەشەق و زلە هێڕش دەکەنە سەر هاووڵاتیەک و دواتر دەیخەنە نێو سەیارەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی خۆیان، بەبیانووی ئەوەی ئاڵای کوردستانی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی هەڵواسیوە و بەبەردەمیاندا تێپەریوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰ی ئاداری ۲۰۱۹ یادی نەورۆز لە سەر قەڵای کەرکوک بکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ ٥٠٠٠ ئالای كوردستان دابەش دەكرێت بەسەر ھاوڵاتیان و ئاڵایەكی گەورەش ھەڵدەكڕێت ٢٧ مەتر درێژە و تا دووکاتژمێر و نیو هاووڵاتیان دەتوانن لەسەر قەڵا ئاهنگ بگێرن.

لەم بارەیەوە لوقمان كاكەیی بەرپرسی ڕێكخستنەكانی لقی ٣ی پارتی:- بەنوێ ژین میدیای ڕاگەیاند"يمه وه كو پارتى كه ركوك به شاريكى داگير كراو ده زانين ئيمه خؤمان به خاوه ن كركوك ده زانين پيويست به مؤله ت وه رگرتن ناكات بؤكردنه وه ى ئاگرى نه وروز.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو "كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان،بزووتنەوەی ئیسلامی ،یەكگرتووی ئیسلامی،حزبی سۆشیالیست،یەكێتی نیشتیمانی ،حزبی زەحمەت كێشان ،حزبی شوعی بەزارەکی داوای مولەتیان لەبەغدا کردوو و بەشێوەیەکی زارەکی مولەتیان پێدرا ئەمڕۆ تەنیا دوو کاتژمێر و نیو لەسەر قەڵای کەرکوک ئاگر بکەنەوە.

ئا:دلۆڤان مەجید

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق