پڕۆژەی جووتسایدکردنی رێگەی رۆڤیا - گۆپاڵ 20%ـی تەواوبووە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 30 أبريل 2019

پڕۆژەی جووتسایدکردنی رێگەی رۆڤیا - گۆپاڵ 20%ـی تەواوبووە


کعب سورچی ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

کارکردن لە پڕۆژەی جووتسایدکردنی رێگەی رۆڤیا - گۆپاڵ لەنێوان هەولێر و دهۆک بەردەوامە
جێبەجێکارانی پرۆژەکە ڕایدەگەیەنی "رۆژانە 24 کاژێر کاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی پێش وادەی دیاریکراو پڕۆژەکە رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن"

یوسف بەهجەت ئەندازیاری چاودێرە لەسەر پرۆژەکە و دەڵێ: رۆژانە 24 کاژێر کار بەردەوامە، تاوەکو ئێستا 20%ـی پرۆژەکە کۆتایی هاتووە و بەڵێن دەدەین پێش کۆتاییهاتنی وادەی تەواوبوونی ئێمە پرۆژەکە تەواو بکەین.

هاوکات پەیامنێری نوێ ژین رایگەیاند" پڕۆژەی جووتسایدکردنی رێگەی رۆڤیا - گۆپاڵ لە مانگی 10ـی ساڵی رابردوو بە گوژمەی 80 ملیۆن دۆلار دەستیپێکرد و درێژی رێگەکە 22 کیلۆمەترە، بە تەواوبوونی پرۆژەکەش ماوەی گەشتکردن لەنێوان هەولێر و دهۆک کاژێرێک کەمدەبێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق