بارزانی پێشوازی لە شاندی هوداپار دەكات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الثلاثاء، 30 أبريل 2019

بارزانی پێشوازی لە شاندی هوداپار دەكات


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین

ئەمڕۆ سێشەممە ۳۰ی نیسانی ۲۰۱۹ لە بڵاوکراوەیەکدا پەیجی فەرمی بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە"لەسەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی ئیسحاق ساغلام سەرۆكی گشتیی هوداپار و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی شورای ناوەندیی ئەو حزبە كرد.

لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە" لە دیدارەكەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی هەبوو لە بەرگریكردن و هەوڵدانی بۆ مافەكانی گەلی كوردستان.
هەروەها لەبڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە"هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی توركیا و بار و گوزەرانی گەلی كورد لەو وڵاتە و هەروەها دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان تاوتوێ كرا و شاندی میوان كورتەیەكیان لە كار و چالاكی و ئامانجە سیاسییەكانی حزبەكەیان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە خەباتی سیاسی و ئاشتیانەی گەلی كورد بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی كرایەوە و هەردوولایش لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان هاوڕا بوون.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق