دووهاوڵاتی لە دەربەندیخان دەستگیر کران. - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 28 أبريل 2019

دووهاوڵاتی لە دەربەندیخان دەستگیر کران.

دیار حسێن -ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆکارى خەڵوزکردن لە  سنورى دەربەندیخان (2) هاووڵاتى دەستگیرکرا .

بەڕێوبەرایەتیەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو ئەگەرچى چەندین جارهاووڵاتیان ئاگادارکراونەتەوە کە کارى خەڵوزکردن قەدەغەیە ، بەڵام زۆرێک لە هاووڵاتیان دور لەبەرپرسیاریەتى کارى خەڵوزکردن ئەنجام ئەدەن بۆ ئەو مەبەستە لە سنورى دەربەندیخان (2) هاووڵاتى دەستگیرکران ،،

هەروەها ڕایانگەیاندوە لەئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى (دەربەندیخان) لە پێناو پارێزگاریکردنى لە سروشتى کوردستان توانیان (2) هاووڵاتى دەستگیر بکەن کە سەرقاڵى خەڵوزکردن بوون هاوکات دەست گیرا بەسەر (7) حەوت فەردە خەڵوز و (2) ئۆتۆمبێلدا .
پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچیکاران ڕێک خرا بۆ ڕیکارى یاسایى .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق