لەسۆران گەنجێک بەفیشەک گیانی لەدەستدا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 28 أبريل 2019

لەسۆران گەنجێک بەفیشەک گیانی لەدەستدا


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۸ی نیسانی ۲۰۱۹،رائید سەعدوون هاودیانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگەدار کراینەوە بەڕووداوێکی گیان لەدەستدان لەگوندی بالەکیانی سنوری قەزای سۆران.

ڕاشیگەیاندووە"دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە گەنجێک بەناوی "عەزیز فازل" تەمەن۲۲ ساڵ بەفیشەک گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو ئاشکراشیکردووە"بە پێی لێكۆڵینەوەكانی ئێمە و بە گووتەی مامی ، گەنجەكە بە فیشەكی چەكی كلاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران دەلێت"بە مەبەستی دڵنیابوون لە هۆكاری كوشتنەكەی, تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامی هەیە و پۆلیس لە ماوەیەكی نزیكدا هۆكاری رووداوەكە دەزانێت كە خۆكوی کوشتوە یان كوژراوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق