ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
هاوکات بەشێوەیەکی فەرمی ئەو بزوتنەوەیە ڕایگەیاند :"ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمەکانی دەستنیشانکردنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وزارییەکان لە کابینەی نوێی حکومەتدا".
ئەمەش لە دوای بانگهێشتی سەرجەم ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان دێت، بۆ ئاماده‌بون له دانیشتنی ژماره نۆ له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، لە سەعات ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه.
هاوکات بزوتنەوەی گۆران بە پۆستەكانی هەریەك لە وەزارەتەكانی دارایی، ئاوەدانكردنەوە، بازرگانی و پیشەسازی، كۆمەڵایەتی، جێگری سەرۆكی هەرێم و چەندین پۆستی بریكاری وەزیر و راوێژكار و بەرێوەبەری گشتیی، بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق