دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
لە باشوری شاری موسڵ چەند چەکدارێكی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و پێنج ئەندامی خێزانەكەیان کوشت.
عەبدولقادر زیاب جبوری، ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا رایگەیاندوە، دوێنی شەممە ۳۱ـی ئابی ۲۰۱۹، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە ناحیەی حەمام عەلیل بە دوری ۲۰کم لە باشوری شاری موسڵ و لە ئەنجامدا سەرۆک خێزان و چوار کوڕی لەلایەن چەکدارەکانەوە کوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەرلەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەنە شوێنی روداوەکە، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتون و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارە، دەست پێ کردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەبارەی روداوەکە دەست پێ کردوە و تەرمەکان رادەستی پزیشکی داد لە موسڵ کراون. تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو کارە رانەگەیاندوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق