ھەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە بەردەوامە
ئیمان گەردی - ناوەندی ھەواڵ - نوێ ژین
عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند :پرۆژەکەی ئێمە بۆ گەراندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کارایە و چاوەڕێ دەکەین ئەگەر حکوومەت لە پلانی خۆیدا گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی دانەنابوو، جارێکی دیکە ھەر سێ ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبینەوە و پرۆژەی خۆمان پێشکەشی حکوومەت دەکەینەوە بۆ ئەوەی جێبە جێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: چاوەڕێ دەكەین حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پلانی چوارساڵەی خۆیدا گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دابنێت، چونكە حكوومەت لەئێستادا پاشەكەوتی مووچەی نەهێشتووە و مووچەش لەكاتی خۆیدا دەدات .
ھەروھا گوتیشی : بەردەوام دەبین تاوەکو پاشەکەوتی مووچە فەرمانبەران دەگەرێتەوە تەنها پاشكەوتەكە ماوە بیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانبەران، كە ئەویش دەگەڕێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق