بەشەش گولە کۆتای بە ژیانی ئافرەتێک هات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 سبتمبر 2019

بەشەش گولە کۆتای بە ژیانی ئافرەتێک هات





ئوسامە ئەحمەد - ناوەندی هەواڵی - نوێ ژین


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ڕایانگەیاند  کاتژمێر ١١:٣٠خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک دادگای هەولێر پیاوێک ژنەکی بە شەش گولە دەکوژێت.


ژنەکە ناوی شادیە جاسم محە ممەد وتەمەنی ٢٧ ساڵ بووە بەمەبەستی جیابوونەوە لەهاوژینەکەی کە ناوی ئاکۆ قاسم  چووبووە دادگای تێهە ڵچوونەوەی هەولێر بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی هاوژینەکەی دانیشتنی دادگا بەڕێوەنەچوو.


لەکاتی گەڕانەوەی شادییە لەگەڵ براکەی هاوژینەکەی بەدوای دەکەوێت شەش گولە  لێدەدات دەیکوژێت.


شاینی باس شادیە   هاوژینەکەی ئامۆزای یەکدی بوونە حەوت ساڵە ژیانی هاوژینیان پێکهیێناوە باوکی شادیە کچەکەی لەسەرکێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەلەنێوان خێزانەکەیاندابووە کوژاراوە.


بەپێی قسەی کەسوکارەکەی شادییە دووساڵ لەمەوبەر بەتۆمەتی خیانەت هاوژینەکەی دەستگراکرابوو دوای ساڵ نیوێک مانەوە لەبەند یخانە وتەواوبوونی سزاکەی ئازاد کراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق