دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی بۆردومانی ناوچەیەكی باشوری تەرابلس ـی كرد لە لیبیا و بەوهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی سیڤیل گیانیانلەدەستدا.
ناوەندی راگەیاندنی ژوری كاروباری ئەلكەرامە لە لیبیا ڕایگەیاند ، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی ناوچەی ئەسابیعە-ی لە باشوری تەرابلس-ی پایتەختی لیبیا بۆردومان كردوە و بەهۆیەوە چوار فەرمانبەری سیڤیل كوژراون.
ئەو ناوەندە ئاماژەی بەوەشكردوە "ئەو فڕۆكەیە هەر لەناو تەرابلس-ەوە ئاراستەكراوە و ژمارەیەك فەرمانبەری بەئامانج گرتوە كە ناوندی كارەكەیان لە ژمارەیەك گەنجینەی كەلوپەل و خۆراكدا بوە لە ناوچەی ئەسابیعە".
لە لایەكی دیكەوە،لە ناوچەی ئەلهیرە ژمارەیەك لە چەكدارانی تەرابلس لەمیانی بۆردومانێكی ئاسمانیدا لە لایەن هێزەكانی لیبیاوە كوژران.
ئەو هێرشە لە چوارچێوەی چالاكیە سەربازیەكانی سوپای لیبیادایە، كە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێكردوە بە ئامانجی گێڕانەوەی شاری غریان لەژێردەستی گروپە چەكداریەكانی تەرابلس.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق