موسا لوقمان ـ بەشی وەرزشی ـ نوێ ژین
کریس سمۆڵینگی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵیەوە کرد.
گواستنەوەی ئەم بەرگریکارەکە لە مانچستەرەوە بۆ یانەی ڕۆما بەشێوازی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت،لە یانە نوێیەکەش درێسی ژمارە 6ی دەپۆشێت.
هەرلەم بارەیەوە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یاریی سبەینێی شەیتانە سوورەکان لە خولی ئینگلیزیی بەرامبەر ساوسهامپتن، سۆڵشایەری راهێنەر هۆکاری بە خواستن ناردنی سمۆڵینگی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە یانەکەی خاوەنی شەش یاریزانە لە پێگەی دڵی بەرگریی.
هەروەها سمۆڵینگ یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد سێیەم یاریزانی مانچستەرە لە بازاڕەکانی گواستنەوەی ئەم هاوینە ڕوو بکەنە خولی ئیتاڵیا ، دوای هەریەکە لە ڕۆمیلۆ لوکاکا و ئالێکسیس سانچێس کە ئێستا لە ئینتەر میلانن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق